دەستەی خەباتی ژیار سیمینارێکی بۆ فێرخوازانی سازکرد.

دەستەی خەباتی ژیار سیمینارێکی بۆ فێرخوازانی سازکرد.


ڕۆژی چوارشەممە 24-10-2023

دەستەی خەباتی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی سیمینارێکی بۆ پۆلێک له قوتابیانی ژیار سازکرد، کە لەلایەن بەڕێز م. عەدنان عوسمان هەمەوەندیی لەژێر ناونیشانی (پەند و وانە لە چیرۆکە قورئانییەکان، چیرۆکی یارانی ئەشکەوت بە نموونە) پێشکەشکرا.


شایەنی باسە بە باسکردنی بابەتەکە بەشێوەی نیشاندانی ڤیدیۆ، تامەزرۆیی قوتابیان زیاتر بوو، زیاتر لە چیرۆکەکە تێگەیشتن و بەرچاوڕوونیان وەرگرت.


بەشی ڕاگەیاندنی

دەستەی خەباتی ژیار.