بەشی پەروەردەی ژیار گەشتێکی بۆ کتێبخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕێکخست.
ڕۆژی شەممە بەرواری 2-12-2023 بەشی پەروەردەی لقی سلێمانی ژیار گەشتێکی بۆ قوتابیانی خولی زستانە ڕێکخست بەمەبەستی گرنگیدان بەخوێندنەوەو ئاشناکردنی قوتابیان بە کتێبی ئایینی و زمانەکان و پەروەردە و چیرۆک و چەندین بواری تر وە هەروەها سەردانی چەندین ناوەندی ڕۆشنبیری و ئەدەبی و کلتووریان کرد هەر لەو گەشەتەدا سەردانی (ڕێکخراوی زاد)یان کرد بەمەبەستی یارمەتیدانی نەخۆش و گرنگی بەخشین و دەستگیرۆیی خەڵکی کەمدەرامەت هەر قوتابیەک بەپێی توانای خۆی بڕە پارەیەکی خستە داخیلەی زادەوە و دوای بەسەربردنی کاتێکی خۆش و بەسوود کاتژمێر 11 قوتابیان گەڕانەوە.
بەشی ڕاگەیاندنی لقی سلێمانی