گەنجانی لقی شارەزووری ژیار سەردانی پێنجەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێبیان کرد لە شاری سلێمانی

ڕۆژی هەینی بەرواری 1/12/2023 لقی شارەزووری  ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی، لەچوارچێوەی گرنگی دانی بە لایەنی مەعریفەو گەشەی فیکیری و زانستی، گەشتێکی  زانستییان بۆ ئەندامان و گەنجان و  فێرخوازان ئەنجامدا. شایەنی باسە گەشتەکە بە سەرپەرشتی هەریەک لە بەڕێزان: (م. ئەکبەر غەریب ئەحمەد) بەرپرسی لق و (م. هاوڕێ وادی) بەرپرسی ڕاگەیاندن ئەنجام درا.