لقی سۆرانی ژیار كۆبونەوەی ئاسایی مانگانەی خۆی ئەنجامدا

کۆبونەوەی لقی سۆرانی ژیار یەکشەممە ــ 3/12/2023 ئامادەبووان : ــ نەوزاد محمد ـ جێگری بەرپرس ــ م.موسلیح اسماعیل ـ بەرپرسی لق ــ ئیدریس محمد ـ کارگێڕی ــ د.تەها ـ بەدواداچوون ــ د.عمر ــ پەیوەندیەکان ــ عبداللە زەکەریا ــ گەنجان ــ م.نیاز ــ خوشکان ــ م.ڕێژیار ــ هۆشیاری خێزانی ئامادەنەبووان : ــ م.سەرکەوت ـ پەروەردە ــ م.محمد ــ بانگەواز ــ م.جومعە ـ پلاندانان ــ حاجی یاسین ـ دارایی ــ کاک ئازاد ـ ڕاگەیاندن تەوەرەی سەرەکی : باس کردن لەکاروچالاکی مانگی ڕابردوو و پلانی مانگی داهاتوو...هتد بڕیار و پلانەکان : ① داواکردن لەد.عبدالصمد بۆوەرگرتنی بەشی پەروەردە ،لەحانی ڕێک نەکەوتن ،م.ئیدریس بەشەکە وەرەگرێ. ② کۆبونەوەی مانگانە یەکێ بکرێت بەڕوو بەڕوو و یەکێک بکرێت بە ئۆنڵاین . ③ بەژداری کردنی بەرپرسی لق یان جێگری لق ، لەکۆبونەوەی ستافی گشتی لقەکان لەسلێمانی لەبەرواری 9ی مانگی 12 . ④ کردنەوەی خولێک بۆ پێگەیاندنی ئافرەتانی بانگخواز لەلایەن بەشی ئافرەتان ⑤ کردنەوەی خولێکی فریاگوزاری سەرەتایی . ⑥ ئەنجامدانی سمینارێک بۆ نەوجەوانان . ⑦ کردنەوەی خولێکی هۆشیاری خێزانی بەشێوەی ئۆنڵاین . ⑧ بەڕێوەبردنی کۆبونەوەی داهاتووی دەستە لەلایەن (د.تەها) ــــــــــــــــــــــ کارگێڕی لقی سۆرانی ژیــار