لقی تەق تەقی ژیار گەشتێکی زانستی ئەنجامدا. 

ڕۆژى هەینی 1/12/2023 لە گەشتێکی زانستیدا لقی تەقتەقی ژیار سەردانی پێنجەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب کرد. شایەنى باسە زیاتر لە 50 کەس کە پێکهاتبوون لە بەرپرسی لق و بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەن و فێرخوازانی ئازیزی ژیار بەشداربوون. جێى ئاماژەیە ئەنجامدانى گەشتى زانستى بۆ بەدەستخستنى زانست و زانیارى، گرنگى تایبەتى خۆى هەیە و فێرخوازانى ژیار بە پەرۆشیەوە بەشداری تێدا دەکەن.  ڕاگەیاندنی لقی تەقتەقی ژیار.