لقی ڕاپەڕینی ژیار بەشی پەروەردە خێوەتگەیەکی سازکرد.
ڕۆژی پێنجشەممە 30-11-2023 بەشی پەروەردەی لقی ڕاپەڕینی ژیار هەستا بەئەنجامدانی خێوەتگەیەگ ، سەرەتای خێوەتگەکە بە خوێندنی چەند ئایەتێک لەقورئانی پیرۆز دەستی پێکرد لەلایەن (م. ئاشتی کەریم)، پاشان دووسیمیناری جیاواز پێشکەش بە ئامادەبوان کرا لەلایەن هەریەک لەبەڕێزان :-
١- م.تریفە جلال ( چۆن تاکێک بگۆڕین بۆ تاکێکی چالاک ).
٢-م. مەلیحە زاهیر ( وەرگرتنی عیلم لە چیرۆکە قورئانیەکانەوە).
لە کۆتای خێوەتگەکەدا چەند چالاکیەیکی جوراو جۆر ئەنجامدرا.