لقی ڕاپەڕینی ژیار بەشی گەنجان خێوەتگەیەکی سازکرد.

شەوی چوارشەممە 29-11-2023 بەشی گەنجانی لقی ڕاپەڕینی ژیار هەستا بەئەنجامدانی خێوەتگەیەگ بۆ زیاتر لەهەشتا گەنجی دەڤەرەکە، سەرەتای خێوەتگەکە بە خوێندنی چەند ئایەتێک لەقورئانی پیرۆز دەستی پێکرد لەلایەن (عبداللە یوسف)، پاشان وتەی بەخێرهاتن پێشکەشکرا لەلایەن بەرپرسی بەشی گەنجان(د. مهدی عبدالقادر)، دواتر وتەی بەرپرسی لق پێشکەشکرا لەلایەن (م.عبداللە زەنگڵی) بەرپرسی لقی ڕاپەڕینی ژیار،
دواتر چەند سیمینارێک پێشکەشکرا لەلایەن هەریەک لەبەڕێزان:-
١-م. صلاح الدین ٲحمد (کاریگەری ئیمان لەسەر ئەهلی غەزە).
2-م.ئارام محمد(مێژووی پێش هاتنی صلاح الدینی ئەیوبی).
3-د.حسێن محمد نوری (ولاء البراء).
لەکۆتایی خێوەتگاکەدا چەند چالاکیتری جۆراو جۆر ئەنجامدرا پاشان بەشداربووان چەند سەرنج و تێبینیەکیان خستەڕوو بۆ بەشی گەنجان.