سەردانی کردنی دەستەی سیروان بۆ ماڵی فێرخوازانی
شەوی دووشەممە لەسەر سێ شەممە ٦/١١/٢٠٢٣ دەستەی سیروان بە سەرپەرشتی م. احمد قادر بەرپرسی دەستە و م. ئاڵا کەمال لێپرسراوی بەشی هوشیاری خێزانی و شارا عوسمان بەرپرسی کارگێڕی دەستە سەردانی ماڵی هەردوو فێرخواز (شکۆ فەرهاد و ڕۆمان فەرهاد)یا کرد. لەلایەن خانەوادە و خێزانی فێرخوازانەوە بەگەرمی پێشوازیان لێکراو گفتوگۆی کۆمەڵایەتی لە نیوانیان ئاڵوگۆڕکرا. لە هەمان کاتدا باس لە کار و چالاکییەکانی ژیار و هەوڵدان بۆ بەشداربوونی فێرخوازان لە وانە و چالاکییەکان کرا.