سەردانی کردنی دەستەی سیروان بۆ ماڵی فێرخوازانی

شەوی یەک شەممە لەسەر دوو شەممە ١٩/١١/٢٠٢٣ دەستەی سیروان بە سەرپەرشتی ‎م. احمد قادر بەرپرسی دەستە و م. ئاڵا کەمال لێپرسراوی بەشی هوشیاری خێزانی و شارا عوسمان بەرپرسی کارگێڕی، سەردانی ماڵی  فێرخوازان (ژیلا فەلاح، ئەسما فەلاح و محمد فەلاح)یان کرد.  لەلایەن خانەوادە و خێزانی فێرخوازانەوە بەگەرمی پێشوازیان لێکرا و گفتوگۆی کۆمەڵایەتی لە نێوانیان ئاڵوگۆڕکرا. لە هەمان کاتدا باس لە کار و چالاکییەکانی ژیار و هەوڵدان بۆ بەشداربوونی فێرخوازان لە وانە و چالاکییەکان کرا.