سەردانی کردنی دەستەی سیروان بۆ ماڵی فێرخوازانی
شەوی دووشەممە لەسەر سێ شەممە ١٢/١١/٢٠٢٣ دەستەی سیروان بە سەرپەرشتی م. احمد قادر بەرپرسی دەستە و م. ئاڵا کەمال لێپرسراوی بەشی هوشیاری خێزانی و شارا عوسمان بەرپرسی کارگێڕی دەستە سەردانی ماڵی هەردوو فێرخواز (ئاکار ئازاد و ئاڤیار ئازاد)یان کرد. لەلایەن خانەوادە و خێزانی فێرخوازانەوە بەگەرمی پێشوازیان لێکرا و گفتوگۆی کۆمەڵایەتی لە نێوانیان ئاڵوگۆڕکرا. لە هەمان کاتدا باس لە کار و چالاکییەکانی ژیار و هەوڵدان بۆ بەشداربوونی فێرخوازان لە وانە و چالاکییەکان کرا.