لقی پشدەری ژیار سەردانی پێنجەمین پێشانگای نێو دەوڵەتی کتێب دەکات لە شاری سلێمانی
ڕۆژی یەکشەممە لە بەرواری (26-11-2023) کە هاوکاتە لەگەڵ (13-5-1445) کۆچی لقی پشدەری ژیار گەشتێکی بۆ کۆمەڵێ لە برایان و خوشکانی سنووری لق ساز کرد، گەشتەکە لەکاتژمێر (6)ی بەیانیەو بەڕێکەوتین وە لە کاتژمێر (3)ی ئێوارە گەڕاینەوە، بە بەرنامەیەکی ڕێکخراو و بە سەرپەرشتی هەریەک لە بەڕێزان (مامۆستا خالید خدر) بەرپرسی لق و(مامۆستامحمداحمد)بەرپرسی ڕاگەیاندن و (خەندە علی ڕەسوڵ) بەرپرسی بەشی کاروباری ئافرەتان، گەشتەکە بە مەبەستی سەردانی کردنی پێشانگای نێو دەوڵەتی کتێب بوو لە سلێمانی بۆ کڕینی کتێبی خوازراو و بینینی چەندەها دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی جیاوازی ناوخۆیی و عەرەبی و بیانی، وە چەندین کەسایەتی جیاوازو نوسەرو ڕۆشنبیرو ئاشنابوون بە دابوونەریت و ئەدەب و کلتووری گەلان، لە ڕێگای خوێندنەوەی کتێبەوە.
شایانی باسە ژمارەی بەشدار بووان (23) خوشک و برا بوون.
بەشی ڕاگەیاندنی لقی پشدەری ژیار.