لقی پشدەری ژیار بەشی زانستی دوو سیمیناری ڕێکدەخات.

ڕۆژی شه‌ممه‌ بەرواری 25-11-2023،کە هاوکاتە لەگەڵ 11-5-1445 کۆچی کاتژمێر 9:00 پێش نیوه‌ڕۆ لە هۆڵی لقی پشدەری ژیار لەلایەن بەشی زانستی دوو سیمیناری ڕێکخرا، سیمیناری یەکەم بۆ بەڕێز ( پ. د.خالید محمد صالح) بەرپرسی یەکەمی ژیار لە ژێر ناونیشانی (فقە الواقع)، سیمیناری دووەم بۆ بەڕێز (پ.د.بختیار نجم الدین) ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی لەژێر ناونیشانی(ئادابی ڕاجیایی)، بۆ فێرخوازانی خولی درێژ خایەنی فێربوونی زانسته‌ شه‌رعیه‌كان و ئەکادیمیای زانستە شەرعیەکانی ژیار، جێی ئاماژەیە هەردوو بەڕێز زۆر بە وردی باسی بابەتەکەیان کردو فێرخوازانیش زۆر سوودیان بینی و دەست خۆشیان هەبوو بۆ ئەو جۆرە سیمینارانە.

بەشی ڕاگەیاندنی لقی پشدەری ژیار.