بەشی گەنجانی لقی سۆرانی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی سمیناری ئاڵنگاریەكانی بەردەم گەنجان لە جیهانی نوێدا سازكرد

ڕۆژی پێنج شەممە ڕێكەوتی2023/11/23 لە درێژەی چالاكیەكانیدا بەشی گەنجانی لقی سۆرانی ژیار بۆ پەروەردەو گەشەپێدانی مرۆیی سمیناری ئاڵەنگاریەكانی بەردەم گەنجان لە جیهانی نوێ دا بۆ چالاكوانی بواری گەنجان م.سەرهەنگ قاسم سازكرد

ئامانج لە سمینارەكەش ووشیاركردنەوەی زیاتری گەنجان لە جیهانی ئێستادا وخۆپەروەردەكردن ودانانی پلان بو ژیانی ڕۆژانە.

لە سمینارەكەدا كەژمارەیەك لە كچان و كوڕان ئامادەبوون  م.سەرهەنگ تیشكی خستە سەر ئەو ئاڵنگاریانەی كە دێنە پێش گەنجانمان ،هەروەها تیشكی خستە سەر ئەوەش دەبێ گەنجانمان ئامانج داربن و  بەربەستەكان بە ئاسانی بەخۆ پەروەردەكردن ببرن ،  هەروەها  مامەڵەكردنێكی تەندروست  لەگەڵ تۆرەكۆمەڵایەتیەكان كە لە ئێستا زیاتر بونەتە سەرچاوەی گرفت و كێشەكان بەتایبەتی بۆ چینی گەنجان باسی لێوەكرا، جێگای ئاماژەیە كۆتایی سیمینارەكە بەپرسیارو وەڵام و چەند بەشداریەك لەلایەن ئامادەبووانەوە كۆتایی هات و جێگای خۆشحاڵی هەمووان بوو.

ڕاگەیاندنی لقی سۆرانی ژیار