لقی چەمچەماڵی ژیار خێوەتگەیەکی سازکرد
لقی چەمچەماڵی ژیار خێوەتگەیەکی سازکرد.
ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی 17/11/2023بەشی پەروەردەی لقی چەمچەماڵی ژیار بۆ پەروەردەوگەشەپێدانی مرۆیی هەڵسا بەسازدانی خێوەتگەیەکی تایبەت بەئەندامانی ئەنجومەنی لق و دەستەکانی لقی چەمچەماڵ کە هەریەکە لە دەستەی کەرکوکی ژیارو دەستەی تەکیەی ژیار بەشداربوون.
سەرەتای خێوەتگەکەش بەچەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز دەستی پێکردو دواتر وتەی بەخێرهاتن لەلایەن م. شێخ محمد سەنگاوی بەرپرسی لقی چەمچەماڵەوە پێشکەشکرا و لەپاشان م. حسن حسێن وتارێکی ئیمانی دا بەگوێی ئامادەبوواندا لەژێر ناونیشانی (چۆن ئیمانمان ڕزگاربکەین لەڕۆژگاری فیتنەدا ) لەپاشان د. کامیل شارباژێڕی سیمینارێکی لەژیر ناویشانی (چۆنە دەبیتە کارگێڕێکی سەرکەوتوو) پێشکەش کرد،هەرلەدرێژەی خێوەتگەکەی ژیاردا د. حەمزە خەلیفە بەرپرسی بەشی بانگەوازی ژیار باسێکی گرنگی لەسەر(بانگەواز :داواکارییەکی شەرعی و پێداویستیەکی مرۆڤایەتیە) بۆ ئامادەبووان باس کرد و کۆتایی بەخێوەتگەکە هات