لقی پشدەری ژیار ئەڵقەیەکی نوێ لە (ئاسوودەیی ڕوح) بەڕێوە چوو
شەوی سێ شەممە 21-11-2023 کە هاوکاتە لەگەڵ 7-5-1445 کۆچی، لەلایەن بەشی بانگخوازانی لقی پشدەری ژیار ئەڵقەیەکی تازەی لە وانەی ئیمانی(ئاسوودەیی ڕوح) بەڕێوە چوو، کەسەرەتا بەچەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز کۆڕەکە ڕازێنرایەوە، پاشان وتەی بەخێرهاتن لەلایەن (مامۆستا محمد هەڵشۆیی) بەرپرسی بەشی بانگخوانانەوە پێشکەشکرا، پاشان لەلایەن بەڕێز ( مامۆستا مەلا جەمال)ەوە کۆڕڵک پێشکەشکرا، دواتر لەلایەن (مامۆستا ابراهیم دێلۆیی)ەوە کۆپلە شیعرێک پێشکەش کرا.
شایانی باسە ئەم ئەڵقەیە مانگی جارێک لەلقی پشدەر بۆ برایان بەڕێوە دەچێت، ئەوەی جێی دڵخۆشی بوو ئەم ئەڵقەیە جێی ڕەزامەندی ئامادەبووان بوو، هیوایان خواست ئەم جۆرە ئەڵقەو کۆڕانە بەردەوامیان هەبێت، ژمارەیەک برای بەڕێز لە چین و توێژەکان ئامادەبوون کە نزیکەی (15)کەس بوون.
بەشی ڕاگەیاندنی ژیار لقی پشدەر.