لە دەستەی خورماڵی ژیار سیمینارێک تایبەت بە گەنجان بەڕێوەچوو.



ڕۆژی هەینی بەرواری ١٧/١١/٢٠٢٣ دەستەی خورماڵی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی  سیمینارێکی سازدا بە ناونیشانی (گەنج لەم قۆناغەدا خۆی تەسلیمی کێ بکات؟) کە لەلایەن دکتۆر هاشم عومەر ئەحمەد مامۆستا لە زانکۆى هەڵبجەوە پێشکەشکرا.

لە سیمینارەکەدا باس لە کێشەی گەنج لەم سەردەمەدا کرا و کۆمەڵێک زانیاری نوێ و بەسوود پێشکەش بە فێرخوازان کرا، هەروەها سیمینارەکە بەدەر نەبوو لە پرسیار و وەڵامی بەسود و گفتوگۆى ناوازە.

ئامادەبووان خۆشحاڵی خۆیان بۆ ئەم جۆرە سیمینارە دەبڕیی و دەستخۆشیان هەبوو بۆ دەستەى خورماڵ لە بەرامبەر ئەنجامدانى چالاکى ناوازە لە شارۆچکەکەدا.


بەشی ڕاگەیاندنى

دەستەی خورماڵی ژیار