دەستەی سیروانی ژیار کۆبوونەوەی دایبابان ئەنجامدەدات
ڕۆژی پێنج شەممە ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی/ لقی هەڵەبجەی شەهید/ دەستەی سیروان کۆبوونەوەی دایبابانی ئەنجامدا.
سەرەتای کۆبوونەوەکە بە خوێندنی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز لەلایەن فێرخواز (کانی عەلی) دەستیپێکرد.
پاشان م.احمد سیروانی بەرپرسی دەستەی سیروان وتارێکی تایبەتی پێشکەش کرد. لە وتارەکەیدا وێڕای بەخێرهاتنی دایبابان باسی لە گرنگی پەروەردەی منداڵ و پێویستی بوونی وانەی هەفتانەی قورئان و پەرەوەردە کرد. هەروەها م.احمد ئاماژەیدا بە ئامانجەکانی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی و پووختەیەک لە کار و چالاکییەکانی ژیار بە گشتی و بە تایبەت دەستەی سیروانی بۆ ئامادەبووان خستەڕوو. لە درێژەی قسەکانیدا بەرپرسی دەستەی سیروان کۆمەڵێک ڕێنمایی بۆ دایبابان باسکرد کە پێویستە لە پەروەردەی منداڵان و وانەی هەفتانەدا بایەخیان پێبدرێت.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا م.پەیڤین عەلی بەرپرسی بەشی پەروەردەی دەستەی سیروان و سەرپەرشتیاری وانەی هەفتانە چەند ڕێنماییەکی دەربارەی پابەندبوونی فێرخوازان و خێزانەکانیان بە کاتی وانەی هەفتانە و یەکپۆشی خستەڕوو.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا سەرنج و پێشنیار و ڕەخنەی دایبابان وەرگیرا، بەرپرسی دەستەی سیروان بەڵێنی جێبەجێکردنی پێشنیارەکانی بە دایبابان دا.
جێگای ئاماژەپێدانە دایبابان بە بایەخەوە لە کۆبوونەوەکەیان ڕوانی و سەرەڕای دەستخۆشی تایبەتیان بۆ دەستە ئەندامانی دەستەی سیروان و مامۆستایان، داوای بەردەوامی کۆبونەوەی لەمجۆرەیان دەکرد.
ڕاگەیاندنی دەستەی سیروان