لقی ڕاپەڕینی ژیار دوو سیمیناری سازکرد.

ڕۆژی چوارشەممە 15-11-2023 لقی ڕاپەڕینی ژیار هەستا بەئەنجامدانی دوو سیمیناری تایبەت بە کارگێڕی و بەڕێوەبردن بۆ ئەندامانی لقی ڕاپەڕین.
سیمیناری یەکەم پێشکەشکرا لەژێر ناونیشانی (تایبەتمەندی بەڕێوەبردنی سەرکەوتوو) لەلایەن بەڕێز (د.سلێمان ئاکرێیی) بەرپرسی لقی هەولێری ژیار، دواتر سیمیناری دووەم پێشکەشکرا لەلایەن بەرپرسی بەشی کارگێڕی ژیار (د.کامیل شارباژێڕی) لەژێر ناونیشانی(چۆن دەبیتە کارگێڕێکی سەرکەوتوو)