لقی تەق تەقى ژیار سیمنارێکی ساز کرد.
لە درێژەی کار و چالاکییەکانیدا بەشی هۆشیاری خێزانیی لقی تەقتەقـی ژیار، لە بەرواری 11/11/2023 سیمینارێکى سازکرد بۆ بەڕێز: مامۆستا ڕەهێڵ جەلال بەڕێوەبەرى قوتابخانە لەژێر ناونیشانی: (بە کلتورکردنی خوێندنەوە) بۆ کۆمەڵێک لە مامۆستایان و خوێندکارانی ژیار لە لقی تەقتەق. جێی ئاماژەیە بەشداربوان دڵخۆشیی خۆیان دەربڕی و هیوایان خواست هەمیشە کار و چالاکیی لەمجۆرە ئەنجامبدرێت بۆ سوودى گشتیی کۆمەڵگەى کوردیی.
بەشى ڕاگەیاندنى
لقی تەقتەقی ژیار