لقی پشدەر هەستا بەسازدانی ئێوارە خوانێک

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە بەرواری 13-11-2023م کە هاوکاتە لەگەڵ 30-4-1445ک بەشی بانگخوازانی لقی پشدەر هەستا بەسازدانی ئێوارە خوانێک بۆ فەقێیانی حوجرەی (امام شافعی) لە قەڵادزێ، سەرەتا لەلایەن بەرپرسی لق و جێگرەکەیی و سێ لەئەندامانی ئەنجومەن بەپێشوازیەکی گەرمەوە بەخێرهاتنی مامۆستاو فەقێیانی حوجرەکە کرا، دوای نان خواردن و نوێژی خەوتنان بەرنامەکانمان بەچەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز دەستی پێکرد لەلایەن فەقێ (محمد)ەوە، پاشان وتەی بەخێرهاتن لەلایەن مامۆستا (محمد هەڵشۆیی) بەرپرسی بەشی بانگخوازانەوە پێشکەشکرا، دواتر لەلایەن مامۆستا (طيب احمد)ەوە وتەیەک پێشکەشکرا لەسەر ناساندنی ژیار و کارو چالاکیەکانی ژیار لە کوردستان، هروەها مامۆستا(مەلا پشتیوانی مودەڕیس) بەرپرسی حوجرەی (امام شافعی) وتەی خۆی پێشکەشکردو خۆشحاڵی خۆیی و فەقێکانی دەربڕی بەو هەموو پێشوازی و سیلەی ڕەحمە، وە دەستخۆشی بۆ لق و ئەندامانی لق هەبوو لەسەر ئەو ئێوارە خوانە، پاشان بەرپرسی لق(م.خالید خدر) سوپاس و ڕێزێکی بەخشییە بەڕێز(مامۆستا پشتیوان) هەروەها (مامۆستاپشتیوان) دیاری خۆی بەخشییە بەرپرسی لقی پشدەر، شایانی باسە فەقێکانیش یەکەیەکە دەست خۆشیان هەبوو بۆ ئەو بەسەرکردنەوە و ئێوارە خوانەو زۆر خۆشحاڵ بوون، هەروەها ئەوانیش داوایانکرد کە وەکو لقی پشدەر شەوێکیان سەردانیان بکەن و خۆشحاڵ دەبن، ژمارەی فەقێکانیش نزیکەی (17)کەس بوون.

بەشی ڕاگەیاندنی لقی پشدەر.