لقی هەڵەبجەی ژیار و دەستەکانی خورماڵ و سیروان ئاهەنگی لەبەرکردنی (سورەتی البقرة) و (جوان خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز)یان ئەنجامدا.



ڕۆژی سێشەممە 7/11/2023 لقی هەڵەبجەی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی ئاهەنگی پڕۆژەی لەبەرکردنی (سورەتی البقرة)ی ئەنجامدا، بە ئامادەبوونی بەڕێز: پ.د. خالید موحەمەد ساڵح سەرۆکی ژیار و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕیی، شایەنی باسە (11) عەمره و خەڵاتی تایبەت بەخشرایە بەشداربووانی پڕۆژەکە و بڕوانامەی بەشداربوون بەخشرایە تەواوی بەشداربووان، لە هەمان کاتدا بڕوانامەی بەشداریکردن بەخشرایە بەشداربووانی خولی (جوان خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز) لە هەردوو دەستەی خورماڵ و سیروان، لەگەڵ بەخشینی سوپاس و پێزانین بە سەرپەرشتیار و مامۆستایانی خولەکان.


بەشی ڕاگەیاندنی لقی هەڵەبجەی ژیار.