ئینستتیوتی ژیار لقی ڕاپەڕین دیداری بیست و سێهەمینی کتێب بۆ کتێبی(پڕؤژەی تەمەن) کە تایبەت بوو بە ئەندامانی ژیار ئەنجامدرا.
بەرواری 1/2/2022 لە لقی ڕاپەڕینی ئینستتیوتی ژیار دیداری بیست و سێهەمینی کتێب کە تایبەت بوو بە ئەندامانی ژیار ئەنجامدرا.
خوێندنەوە و ڕانان بۆ کتێبی(پڕۆژەی تەمەن) کرا، لە نووسینی(مشعل عبدالعزیز الفلاحی) وەرگێڕانی(عبداللە گەرمیانی).
لە دایک بوونی ڕاستەقینەی مرۆڤ ئەو ساتە نیە کە بە قیژەو گریانەوە لە سکی دایکییەوە دێتەدەر، بەڵکو ئەو ساتەیە کە پڕۆژەکەی تیادا دەدۆزێتەوە.
کتێبی "پڕۆژەی تەمەن" کتێبێک بۆ دۆزینەوەی ئەو ڕێگایەی کە تێیدا تەمەنی خۆت درێژ دەکەیتەوە بە دروستکردن و بەردەوامبونی پڕۆژەی تەمەنت تەنانەت دوای مردن.