دەستەی خورماڵی ژیار بۆ جاری دووەم خولی تەجوید دەکاتەوە.



 ڕۆژی پێنجشەممە بەرواری 26/10/2023  دەستەی خورماڵی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی، هەستا بە کردنەوەی خولی تەجوید بۆ جاری دووەم کە لەلایەن: م. جەلیل نەوێیەوە دەوترێتەوە. شایەنی باسە لە دوای تەواوکردنی یەکەمین خولی تەجوید کە ماوەی ساڵێکی خایاند و دوای ئەنجامدانی تاقیکردنەوە تیایدا، سەرکەوتووانە کۆتاییهات. سوپاس بۆ خوا ئێستاش بۆ جاری دووەم خولەکە لە دەستەی خورماڵ کراوەتەوە، فێرخوازان بە گەرموگوڕییەوە تیایدا بەشدارن.


بەشی ڕاگەیاندنی 

دەستەی خورماڵی ژیار.