دەستەی خورماڵی ژیار سەردانی ڕێکخراوی "تاج العارفین"ی کرد.
لە ڕۆژی چوارشەممە بەرواری 25/10/2023 دەستەی خورماڵی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی سەردانی ڕێکخراوی "تاج العارفین"یان کرد لە شاری هەڵەبجە و لەلایەن بەڕێز: د. عەبدولدائیم هەورامانیی سەرۆکی ڕێکخراوەکەوە پێشوازییەکی گەرمیان لێکرا. جێی باسە سەردانەکە بەمەبەستی تاوتوێکردنی ئیشوکاری ڕێکخراوەیی ئەنجامدرا. لە کۆتایی سەردانیەکەدا بەڕێز د. عەبدولدائیم، دەستخۆشی خۆی ئاڕاستەی ژیاری خورماڵ کرد لە پای ئەنجامدانی کار و چالاکیی نمونەیی لە ناحیەی خورماڵدا و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواستن.
بەشی ڕاگەیاندنی
دەستەی خورماڵی ژیار.