لقی ڕاپەڕینی ژیار بەشی ئافرەتان پێشوازیکرد لە ڕێکخراوی خوشکانی ئیسلامی.

ڕۆژی سێ شەممە 7-11-2023  بەشی  ئافرەتانی لقی ڕاپەڕینی ژیار پێشوازیکرد لە بەشێک لە خوشکانی ڕێکخراوی خوشکانی ئیسلامی کوردستان/ لقی ڕانیە، ئامانجی سەردانەکەبریتیبوو لە  ئاگاداربوون  لەکار و چالاکیەکانی هەردوولا و باسکردنی کاری هاوبەش، جێی ئاماژەیە ڕێکخراوی خوشکان سوپاس و پێزانیان پێشکەش بەلقی ڕاپەڕینی ژیارکرد لەپای ئەو خزمەتەی بەدەڤەرەکە کردوویەتی.