لقی ڕاپەڕینی ژیار دیداری کتێب ئەنجامدەدات.
شەوی سێ شەممە ٦ لەسەر ٧/ ١١/ ٢٠٢٣ لقی ڕاپەڕینی ژیار هەستا بە سازدانی سی و چوارەمین (دیداری کتێب) بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە خوێنەران لە توێژە جیاجیاکانی: مامۆستای ئاینی، مامۆستای زانکۆ، نوسەرو ڕاگەیاندکارو لە خاوەن بۆچوونە جیاوازەکان.
لە دیداری ئەم جارەدا کتێبی (من الصحوة إلی اليقظة) (لە ڕابوونەوە بۆ بێداریی) نووسینی: بیرمەندی گەورەی ئیسلامی دکتۆر جاسم سلطان تاوتوێ کرا.
بەشێکی دیدارەکەش تەرخان کرا بۆ پرسی هاوخەمی ستەم لێکراوانی جیهانی ئیسلامی بەتایبەت هەردوو گەلی موسڵمانی کوردستان و فەلـەستین.