لقی پشدەری ژیار حەوتەمین کۆبوونەوەی بەڕێوەچوو
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی 7-11-2023 کە هاوکاتە لەگەڵ 24-4-1445 کۆچی، کاتژمێر 3 ی دوانیوەڕۆ کۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە حەوتی لقی پشدەری ژیار بەڕێوەچوو، بە ئامادەبوونی بەرپرسی لق وجێگرەکەی و ئەندامانی ئەنجومەنی لق کە پێکهاتبوون لە چوار براو سێ خوشک.
سەرەتا لەلایەن کارگێڕی لقەوە بەدواداچوون بۆ بڕیارەکانی مانگی پێشوو کراو پاشان بەرپرسی لق بە وتەی بەخێرهاتن دەستی پێکردو وتەی خۆی پێشکەشکرد و دەست خۆشی و پێ زانینی ئاڕاستەی هەموو ئەو براو خوشکانە کرد، کەماندوو نەناسانە هەستاون بە ئەوکارو چالاکیانەی کە لەمانگی ڕابردوودا کردوویانە، دواتر هەر یەکە لەئەندامانی ئەنجومەنی لق قسەو تێبینی و سەرنجەکانی خۆیان خستەڕوو، دواتر هەندێ بابەت باسکران و بڕیاریان لەبارەوە دران وەک:
۱-دووبارە چالاکی کتێب خوێندنەوەی مانگانەی لق دەست پێ دەکاتەوە.
٢-سازدانی گۆڕێک بۆ م.تریفە لەهۆڵی ڕۆشنبیری قەڵادزێ.
٣-دووبارە دەست پێکردنەوەی ئەڵقەی شەوانەی ئاسوودەیی ڕوح لەم مانگەوە.
لەگەڵ چەندین چالاکی ترو بڕیاری نوێ، شایانی باسە کۆبونەوەکە زیاتر لەکاتژمێرو نیوێکی خایاندوو، پاشان کاتی کۆبوونەوەی داهاتوو دیاری کرا.