ئینستتیوتی ژیار لقی ڕاپەڕین ناوەندی کاراتی کیۆکۆشینی لە شاری ڕانیە كرده‌وه‌

ئینستتیوتی ژیار لقی ڕاپەڕین ناوەندی کاراتی کیۆکۆشینی لە 14/9/2021 لە شاری ڕانیە کردۆتەوە.

ئەم ناوەندە تایبەتە بە وەرزشی کاراتی و پەرەپێدانی توانا جەستەییەکان و ڕەخساندنی هەلی فێربوون لە بەردەم ئەو فێرخوازانەی دەیانەوێت لەو وەرزشە بەهرەمەند بن.
ئارەزوومەندان لە تەمەنی نێوان شەش ساڵی تا پەنجا ساڵی دەتوانن بەشداری بکەن.
لە ئێستادا لە هەفتەیەکدا شەش ڕۆژ ڕاهێنان بە فێرخواز و ئارەزوومەندانی وەرزشی کاراتی دەکرێت سێ ڕۆژ تایبەت بە منداڵان و سێ ڕۆژیش تایبەت بە گەوران.
ئەم ناوەندە بەسەرپەرشتی مامۆستا شڤان بەڕێوە دەچێت.