لقی سۆرانی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی چەند سەردانێکیان ئەنجامدا

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی 2023/11/6 شاندێکی لقی سۆرانی ژیار بۆ پەروەردەو گەشەپێدانی مرۆیی کە پێک هاتبوون لە بەرێزان (د.مصلح اسماعیل بەرپرسی لق و د.عمر حسن بەرپرسی پەیوەندیەکان )و(ابراهيم اسماعيل)بەرپرسی ڕاگەیاندن لەسەنتەری سۆران چەند سەردانێکیان ئەنجامدا بۆلای هەریەکە لەبەڕێزان (د.عبدالصمد خەیلانی و د.دلشاد سورچی و د.سەردار برادۆستی)بەمەبەستی گەیاندنی پیرۆزبایی لقی سۆرانی ژیار پێیان کە لەماوەی ڕابردوو بروانامەی دکتۆرایان بەدەست هێنابوو

هاوکات هەر لەچوارچێوەی سەردانەکەیاندا سەردانی (م.سیامەند پیرۆمەری)یان کرد و سوپاس و پێزانینی لقی سۆرانی ژیاریان پێشکەشکرد کە لەرابردوو خزمەتی بەرچاوی کردووە وەکو کارگێر لەلقی سۆرانی ژیار


ڕاگەیاندنی لقی سۆرانی ژیار