لقی تەق تەقى ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی چەند لقێکی ژیار بەسەردەکاتەوە.

لە درێژەی کار و چالاکییەکانیاندا لقی تەقتەقـی ژیار لە بەرواری 11,12/10/2023 بە مەبەستی بەسەرکردنەوە و درووستکردنی پەیوەندیی و ئاشنابوون بە کار و چالاکییەکان یەکتر لە نزیکەوە هەستان بە سەردانی کردنی چەند لقێکى ژیار.


جێى ئاماژەیە لقی ژیاری تەق تەق لە دەستپێکی بەسەرکردنەوەکەیاندا سەردانی (لقی ژیاری چەمچەماڵ)یان کرد، لەم بەسەرکردنەوەیەیاندا گفتوگۆی گرنگ دەربارەی شێوازی کارکردن و، چۆنیەتی بەڕێوبردنی کار و چالاکییەکان لە لقی سەردانکراودا کرا.


لە دواییدا (لقی ژیاری سەیدسادق)یان بە مەبەستی پیرۆزبایی بەسەرکردەوە لە پای بوونیان لە دەستەوە بە لق و، لە گفتوگۆکەیاندا باس لە کار و چالاکییەکانی هەردوو لق کرا.


دواتر (لقی ژیاری هەڵەبجە)یان بەسەرکردەوە و لە نزیکەوە گوێبیست و ئاشنای کار و چالاکیەکانی لقی هەڵەبجە بوون.


هەر لە درێژەی ئەم بەسەرکردنەوەیدا لقی ژیاری تەق تەق (ڕێکخراوی تاج العارفین)یان بەسەرکردەوە و لەلایەن سەرۆکی ڕێکخراو (د.عەبدولدائیم هەورامانی) بەخێرهاتنێکی گەرمیان لێکرا و کۆمەڵێك بابەتی ئیمانیان پێشکەشکرا.


هەڵبەتە لقی ژیاری تەق تەق هەر لەم بەسەرکردنەوەیەیاندا سەردانی (پ. د خالید موحەممەد ساڵح) سەرۆکی ژیارى کرد و جەنابیان بە گرنگییەوە لەم بەسەرکردنەوەیەی لقی تەق تەق ـی ژیاریان ڕووانی و هیوای بەردەوامى بۆ خواستن. 


شایەنی باسیشە لقی ژیاری تەق تەق هەر لەم گەشتەیاندا، سەردانی کۆمەڵێك شوێنی مێژوویی و کلتووریی و ئایینی ناوچەکەیان کرد و لە نزیکەوە ئاشنای بەشێك لە مێژووی کۆنی ئایینی ئیسلام و نەتەوەکەیان بوون.


بەشى ڕاگەیاندنى

لقی تەق تەقی ژیار