لقی چەمچەماڵی ژیار ئێوارە کۆڕێکی جەماوەری بۆ پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. عبدوالواحید محمد ساڵح ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژیار سازکرد سازکرد.
لقی چەمچەماڵی ژیار ئێوارە کۆڕێکی جەماوەری سازکرد.
ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی 20/10/2023لقی چەمچەماڵی ژیار بۆ پەروەردەو گەشەپێدانی مرۆیی بەشی هۆشیاری خێزانی ئێوارە کۆڕێکی جەماوەری بۆ پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. عبدوالواحید محمد ساڵح ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژیار سازکرد لەژێر ناونیشانی (چۆن منداڵەکانمان پەروەردەبکەین).
سەرەتای ئێوارە کۆڕەکەش بەچەند ئایەتێک لەقورئانی پیرۆز دەستی پێکرد لەلایەن م. شابانەوە و دواتر وتەی بەخێرهاتن لەلایەن م. شێخ محمد سەنگاوی بەرپرسی لقی چەمچەماڵی ژیارەوە پێشکەش کرا،
لەپاشان هەمووان بەگوێی دڵ گوێیان بۆ قسەکان دکتۆر عبدوالواحید ڕاگرت.
جێ ئاماژە پێدانە ژمارەیەکی زۆر لەخەڵکی قەزای چەمچەماڵ و دەوروبەری ئامادەی ئێوارەکۆڕەکەی لقی چەمچەماڵی ژیار بوون ، هەروەها سوپاس و پێزانیان هەبوو بۆلقی چەمچەماڵ لەپای هەوڵ و ماندووبوونیان ، هیوایان خواست کۆڕو چالاکی لەم شێوەیە بەردەوامی هەبێت.