دەستەی سیروانی ژیار دووهەمین ئاهەنگی خەڵاتی ساڵانەی فێر خوازەکانی سازدەکات



ڕۆژی هەینی ٢٠/١٠/٢٠٢٣ز بەرامبەر ٥ی ربیع الآخر -١٤٤٥ ک 


دەستەی سیروانی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی ئاهەنگی ساڵانەی خەڵاتی فێرخوازانی سازکرد.

سەرەتای ئاهەنگەکە بە خوێندنەوەی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز لەلایەن کاک (احمد ڕزگار)دەستی پێکرد، پاشان وتەی بەخێر هاتن لە لایەن م ئەحمد قادر بەرپرسی دەستەی سیروان پێشکەشکرا. لە پاشاندا دوو شانۆ لەلایەن گروپی شانۆیی ژیاری سیروان بەناونیشانی ( مانگ ئاسا، کێشەی فەڵەستین کێشەی هەموومانە) پێشکەشکرا. دواتر د. عبدولدائم هەورامانی بە وتەی زێرین و دوعاکانیەوە ئاهەنگەکەی بەرەکەتدارتر کرد. لە کۆتایی ئاهەنگەدا خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرا بە چەند مامۆستا و ڕێکخراوێک کە بەردەوام هاوکاری دەستەی سیروانی ژیار بوون. پاشان بە بەخشینی خەڵات بە دەستەی کارگێڕی سیروان و مامۆستایان فێرخوازان کۆتایی بە ئاهەنگەکە هێنرا.