لە دەستەی سیروانی ژیار سیمینارێک بەڕێوەچوو
لە دەستەی سیروانی ژیار سیمینارێک بەڕێوەچوو.
ڕۆژی هەینی ١٣/١٠/٢٠٢٣ دەستەی سیروانی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی، هەستا بە سازدانی سیمینارێک دەربارەی کاریگەری خراپ بەکارهێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان لە کۆمەڵگەدا و دەرهاویشتە یاساییەکانی.
شایەنی باسە سیمینارەکە لەلایەن بەڕێز: پارێزەر سومەیە بەهادین پێشکەشکرا. تیایدا باسی ئەو هۆکارانەی کرد کە کاریگەریی خراپ لەسەر منداڵان لە بەکارهێنانی ئامێر و یاریە جۆراوجۆرەکان بەجێدەهێڵن. هەروەها تیشکی خستەسەر بوارە یاساییەکەی و ڕوونی کردەوە کە بەکارهێنانی ئەلیکترۆنیات بە یاسا کراوە و پێویستە هەمووان پابەندی یاسا بن.
بەشی ڕاگەیاندنی
دەستەی سیروانی ژیار.