دەستەی سیروان سەردانی لقی سەیدسادق دەکات

.



ڕۆژی پێنج شەمە  ١٢/١٠/٢٠٢٣ز دەستەی سیروانی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی سەردانی لقی سەیدسادقی کرد و لەلایەن بەرپرس و ئەندامانی لقەوە بە گەرمی پێشوازییان لێکرا.

وەفدی دەستەی سیروان پێکهاتبوون لە(م. احمد سیروانی) بەرپرسی دەستە، شارا عوسمان جێگری بەرپرسی دەستە و بەرپرسی بەشی کارگێڕی، لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی دەستە.

لە سەردانەکەدا دەستەی سیروان پیرۆزبایی خۆیی ئاراستەی لقی سەیدسادق کرد بەبۆنەی کردنەوەی دەستە و پاشان بوون بە نوێترین لق لە ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی، لە سەردانەکەدا هەردوولا کارو چالاکیەکانی خۆیان لە ماوەی کارکردنیاندا بەیەکدی ئاشناکرد، وە بەڵێنی ئەنجامدانی کاری هاوبەش بۆ زیاتر خزمەت کردنی سنورەکە داوە.

لە کۆتایدا چەند پەرتوکێک لەلایەن دەستەی سیروانەوە وەک دیاری پێشکەش بە لقی سەیدسادق کرا.