دەستەی خورماڵی ژیار بەشداری کرد لە کۆڕێکدا بە ناونیشانی(پێغەمبەر لە دڵی شاعیراندا).



ڕۆژی شەمە بەرواری 7/10/2023 ئێوارە کۆڕێک بۆ سەروەری ئازیزمان سازکرا کە مامۆستایانی دەستەی خورماڵ بەشداریان تێداکرد، بۆ بەڕێزان: م(جاسم کەلاری ) م(بێستون ژاڵەیی).

سەرەتا بە شیعری شاعیرانی گەورەی کورد دەستی پێکرد  کە هەمووی مەدح و پیاهەڵدان و خۆشەویستی بوو بۆ سەروەری ئەزیزمان.

لە دوایشدا مامۆستا بێستوون کتێبی (شۆر و شیرینی )ناساند بە ئامادەبوان  وە ئامادەبوان خۆشحاڵی خۆیان بۆ ئەمجۆرە کۆڕانە ڕاگەیاند.


بەشی ڕاگەیاندنی دەستەی خورماڵی ژیار.