ئينستتیوتی ژیار لقی ههولێر سەردانی ( پڕۆژەی نەخۆشخانەی میھرەبانی) کرد
لقی ھەولێری ئینستتیوتی ژیار سەردانی ( پڕۆژەی نەخۆشخانەی میھرەبانی) کرد
ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە بەرواری (١٥/۱/۲۰۲۲) وەفدێکی باڵا لە لقی هەولێری ئینستتیوتی ژیار بۆ پەروەردە وگەشەپێدانی مرۆیی کە پێکهاتبوون لە پ.د.سلێمان سلیم ئاکرەیی بەرپرسی لق وپ.ی.د.هاشم باجلانی بەرپرسی گشتی پەیوەندیەکانی ژیار ومامۆستا نامق هەنارەیی بەرپرسی پەیوەندیەکانی لقی هەولێر ومامۆستا علی صادق بەڕێوەبەری مەدارسی لقی هەولێر سەردانی پڕۆژەی نەخۆشخانەی میهرەبانی لە شاری هەولێریان کرد وپێشوازیەکی گەرمیان لێکرا لەلایەن بەرپرسی پڕۆژەکە بەڕێز (دکتۆر دلێر شێنە) وبۆ ماوەی دوو کاتژمێر گفتۆگۆکرا لەسەر پڕۆژەکە وچونیەتی سوود وەرگرتن لە توانای یەکتر وئەنجامدانی کاری هاوبەش.
شایەنی باسە لە کۆتایی سەردانەکی مەیدانی پڕوژەکە کرا
ن:كارزان ناصحي