لقی کۆیەی ژیار  کۆڕێکی ئیمانی جەماوەریی سازکرد

لقی کۆیەی ژیار  کۆڕێکی ئیمانی جەماوەریی سازکرد.

ڕۆژی هەینی 2023/10/13 بەشی بانگەوازی لقی کۆیەی ژیار هەستا بە ئەنجامدانی کۆڕێکی ئیمانی بۆ بەڕێز پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. عەبدولواحید موحەممەد ساڵح ئەندامی ئەنجوومەنی کارگێڕیی ژیار.

سەرەتای کۆڕەکە بە خوێندنی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز  دەستیپێکرد لەلایەن موحەممەد موشیر، دواتر م. یاسین جەمال بەرپرسی لقی کۆیە وتاری بەخێرهاتنی پێشکەشکرد.

دواتر م. مەلا زیرەک مەلا مەغدید بەرپرسی بەشی پەروەردەی لقی کۆیە وتەیەکی کورتی پێشکەشکرد و تیایدا تیشکی خستەسەر ڕۆڵی ژیار لە کۆیە لەگەڵ باسکردنی بەشێک لە چالاکییەکانی لقی کۆیە لە ناوچەکەدا.

دواتر وتاری پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. عەبدولواحید موحەممەد ساڵح دەستیپێکرد و تیایدا باسی هەڵوەستەی ژیانی پێغەمبەری خوای کرد ﷺ لە سێ خاڵدا.

شایەنی باسە خەڵکێکی زۆر بە خۆشحاڵییەوە ئامادەی کۆڕەکە بوون، هەروەها سوپاسی لقی کۆیەی ژیاریان کرد بۆ سازدانی ئەم کۆڕە و هیوای بەردەوامیان بۆ خواستن.

بەشی ڕاگەیاندنی
لقی کۆیەی ژیار.