ئاهەنگێک لە لقی شارەزووری ژیار بەڕێوەچوو

ڕۆژی هەینی 2023/10/13 هەردوو بەشی پەروەردە و ئافرەتان لە لقی شارەزوورى ژیار، ئاهەنگێکی خنجیلانەیان بەبۆنەی کۆتاییهاتنی خولی هاوینەوە ساز کرد.

لە ئاهەنگەکەدا بەڕێز: م. سەلمان عبداللە سیمینارێکی بە ناونیشانی (هاندانی قوتابیان بۆ دواڕۆژێکی گەش) پێشکەشی ئامادەبووان کرد.

شایەنى باسە لە کۆتاییدا بەڕێز: ئەندازیار حاجی عەلی قادر بەرپرسى لقى شارەزوورى ژیار سوپاس و پێزانینى ئاڕاستەى مامۆستایانى خولەکە کرد. هەروەها خەڵات بەخشرا بە قوتابیە سەرکەوتووەکان.

جێى ئاماژەیە دایک و باوکى بەشداربووان دەستخۆشیی و پێزانینى زۆریان هەبوو بۆ لقى شارەزوور لە پاى کردنەوەى خولەکە و بە خولێکى نمونەیی و ناوازە ستایشیان کرد و هیواى سەرکەوتنى زیاتریان بۆ ژیار خواست.


بەشى ڕاگەیاندنى

لقی شارەزووری ژیار