لقی چەمچەماڵ / دەستەی تەکیەی ژیار تایبەت بە قوتابیە سەرکەوتووەکانی ئاهەنگی ساڵانەی ناوەندی دۆستانی قورئانی
ئاهەنگی ساڵانەی ناوەندی دۆستانی قورئانی لقی چەمچەماڵ / دەستەی تەکیەی ژیار تایبەت بە قوتابیە سەرکەوتووەکانی.
ڕۆژی پێنجشەممە بەرواری 5 ـ 10 ـ 2023 لقی چەمجەماڵ / دەستەی تەکیەی ژیار هەڵسا بە سازکردنی ئاهەنگێکی تایبەت بە قوتابیە سەرکەوتووەکانی ناوەندی دۆستانی قورئان، بە ئامادەبوونی سەرپەرشتیارانی قوتابییەکان وە بەشێک لە دانیشتووانی ناحیەی تەکیە.
سەرەتای ئاهەنگەکە بە خوێندنەوەی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز لەلایەن قوتابی ناوەندەکە (سیڤەر بێستون) ەوە دەستی پێکرد، پاشان وتەی بەخێرهاتن لەلایەن بەرپرسی دەستەی تەکیە(ئیدریس عەزیز)ەوە پێشکەش میوانان کرا، وە پاشان بەڕێز م.یوسف عبدالله وتارێکی لەبارەی گەورەیی قورئانەوە پێشکەش کرد.
لە کۆتاییدا خەڵات و نزانامە بەخشرا بە زیاد لە 20 قوتابیی سەرکەوتوو کە زۆرینەیان لەماوەی کەمتر لە ساڵ و نیوێکدا زیاد لە 5 جوزئـ قورئانیان لەبەرکردبوو وە بەشێکیشیان 11 جوزئ