ئينستتیوتی ژیار لقی ههولێر پلاتفۆڕمی ( کێشەکانی خێزان - ھۆکار و چارەسەر ) بەڕێوەچو
لە لقی ھەولێری ئینستتیوتی ژیار پلاتفۆڕمی ( کێشەکانی خێزان - ھۆکار و چارەسەر ) بەڕێوەچو
ئەمڕۆ شەممە ٢٧/١١/٢٠٢١ بەشی زانستی لقی ھەولێری ئینستتیوتی ژیار ھەستا بە سازدانی پلاتفۆڕمێک بە ناونیشانی
(( پلاتفۆڕمی کێشەکانی خێزان - ھۆکار و چارەسەر ))
سەرەتای پلاتفۆڕمەکە بە خوێندنی چەند ئایەتێک دەستی پێکرد لەلایەن مامۆستا ( صدر الدين باليساني )
دواتر وتەی بەخێرھاتن لەلایەن بەرپرسی لقی ھەولێر ( د.سلێمان ئاکرەیی) پێشکەشکرا.
دواتر پلاتفۆڕمەکە دەستی پێکرد کە لەلایەن بەرێز (د.عماد گوانی ) بەڕێوەدەچو، چوار کەسایەتی ناودار چوار بابەتی ھەستیار و گرنگیان پێشکەش کرد لەسەر دیاریکردنی کێشەکانی خێزان و چارەسەری کێشەکان، کە بریتی بوون لەمانە:
١/ د. جعفر گوانی (مامۆستای زانکۆ) : دیاردەکانی کێشە خێزانییەکان .
٢/ د.صادق سەرگەتی (پسپۆڕی یاریدەدەر لە ڕاگەیاندن) : ڕۆڵی سۆشیال میدیا لە کێشەکانی خێزان.
٣/ د. أحمد میران(پسپۆڕ لە یاسای سزادان) : داتاکانی کێشە خێزانییەکان لە دادگاکانی کوردستان.
٤/ د. شێرزاد عبدالوهاب (بانگخواز): چارەسەری کێشەکانی خێزان.
دوای تەواوبوونی بابەتەکان دەرگای پرسیار و وەڵام بۆ ئامادەبوان واڵاکرا
شایەنی باسە پلاتفۆڕمەکە بە ئامادەبون و ڕوماڵی بەشێک لە کەناڵەكانى ڕاگەیاندن بەڕێوەچو.