لقی پشدەر خێوەتگەیەک بۆ گەنجان ساز دەکات

ڕۆژی شەممە بەرواری ( 14 / 10 / 2023 ) کە هاوتایە لەگەڵ (27 / 3 / 1445 ) کۆچی لقی پشدەر سێهەمین خێوەتگەی گەنجانی ئەنجامدا بە ناونیشانی ( گەنجان هیوای کۆمەڵگان ) کە لەکاتژمێر ( 9 بەیانی تا   4 ئێوارە ) بەردەوام بوو ، سێ سیمناری جیاواز  پێشکەش کران 

 1-سیمیناری یەکەم بۆ بەڕێز /دکتۆر عوسمان محمد قوربانی بە ناونیشانی ( گرینگی کاری خۆبەخشی ).

2- سیمیناری دووەم  بەڕێز / م. مەلا علی هێرۆیی بەناونیشانی ( ڕۆڵی گەنج و ئەرکەکانی لەئیسلامدا  ).

3- سیمیناری سێ یەم بۆ بەڕێز / م. عبدللەی شەهیدان بوو بە ناو نیشانی (ٓگەنج چۆن خۆی بپارێزێت لەفیتنەکانی سەردەم ).

     شایانی باسە ژمارەی گەنجانی بەشداربوو لەم خێوەتگەیەدا ( 30 گەنج )بوو، لە کۆتاییدا ئامادەبووان زۆر دەستخۆشیان هەبوو بۆ لقی پشدەری ژیار و هیوایان خواست ئەم جۆرە چالاکیانە لە داهاتوودا بەردەوامیان هەبێت .