لە لقى سۆرانى ژیار خولێکى تایبەت بە ئافرەتان کۆتاییهات.
ڕۆژی چوارشەممە 2023/10/11 بەشی ئافرەتانی لقی سۆرانی ژیار کۆتایی هێنا بە خولی: (ڕۆشنبیریی ئافرەتان).
شایەنی باسە خولەکە دوو ڕۆژى خایاند و پێکهاتبوو لە 5 وانە کە لە ڕۆژی چوارشەممە 2023/10/4 دەستیپێکرد.
لە ڕۆژى دووەمى خولەکەدا دوو وانە پێشکەشکران لەلایەن بەڕێز: د. ئەحمەد جەمال ڕاهێنەرى پەروەردەیی بە ناونیشانەکانى: (کەسایەتی ئافرەتی سەرکەوتوو) و (هەنگاوەکانی بە پێشەنگ بوون).
جێى ئاماژەیە خولەکە بە ئەنجامدانى چەند چالاکییەکى پراکتیکی و بەخشینى بڕوانامە بە بەشداربووان کۆتایی پێهات.
بەشی ڕاگەیاندنی
لقی سۆرانی ژیار.