ژیار لە کۆیە دوو سیمینارى گشتیی سازکرد..


ژیار لە کۆیە دوو سیمینارى گشتیی سازکرد..

ڕۆژی پێنجشەممە 2023/9/28 لقی کۆیەی ژیار، هەستا بە ڕێکخستنی سیمینارێک لەژێر ناونیشانی (ئەرکی بانگخوازان لە سەردەمی شەپۆلە فیکریەکاندا) بۆ هەریەک لە بەڕێزان: د. شێرزاد عەبدولوەهاب جێگرى سەرۆکى ژیار، د. ئیدریس کاریتانی سەرپەرشتیارى دەزگاى ڕووناکى.

جێى ئاماژەیە د. شێرزاد عەبدولوەهاب سیمینارى خۆى بە ناونیشانى: (ئەرکى بانگخوازان) پێشکەشکرد و ئاماژەى بە گرنگى ڕۆڵى بانگخوازان کرد لە بڵاوکردنەوەى ووریایی و وشیاریی گشتیی بە کۆمەڵگە.

دواتر بەڕێز: د. ئیدریس کاریتانى سیمینارێکى فیکریی پێشکەشى ئامادەبووان کرد و کتێبى (ڕۆڵی زانایانی کورد لە پێگەیاندنی سەرکردە سیاسیەکان) بەخشى بە ئامادەبووان.

شایانى باسە، بە ئامادەبوونی چەندین بانگخواز و مامۆستای شارەکە سیمینارەکان بەڕێوەچوون زۆر سوودیان بینی لە بابەتەکان زۆر خۆشحاڵبوون بە هاتنی ئەو دوو مامۆستا بەڕێزە بۆ شارەکە و، دەستخۆشیان هەبوو بۆ لقى کۆیەى ژیار لە پاى ئەنجامدانى چالاکى لەم شێوەیە.

بەشى ڕاگەیاندنى
لقی کۆیەی ژیار.