لە لقی کۆیەی ژیار سیمینارێکی زانستیی بەڕێوەچوو

لە لقی کۆیەی ژیار سیمینارێکی زانستیی بەڕێوەچوو

لە ژێر ڕۆشنایی فەرموودەى پێغەمبەرى سەروەرمان ﷺ (هەرکەسێک خودا پاداشتی چاکەی بداتەوە، تێگەیشتنی لە دینى پێ دەبەخشێت) ڕۆژی چوارشەممە 2023/9/27  لقی کۆیەی  ژیار هەستا بە ئامادەکردنی سیمینارێک لە ژێر ناونیشانی: (الفقە الاولویات) سیمینارەکە لەلایەن: دکتۆر حەمزە خەلیفە ڕەشید بەرپرسی گشتیی بەشی بانگەوازی ژیار، پێشکەشکرا.

شایانی باسە لە سیمینارەکەدا بەڕێزیان جەختى کردەوە لە گرنگى ڕوونکردنەوەى ئەم فیقهـە، بۆ ئەوەى هاوسەنگى ڕابگرین لە کاروبارەکانى دین و ژینمان.

چەمکی فیقهی ئەولەویەتەکان باس لە سروشتی ئەولەویەتەکان و جیاوازیەکانیان لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەکات، هەروەها چۆنیەتی ڕێکخستنی ئەولەویەتەکانی ئوممەتى ئیسلامیی و، ئەولەویەتەکانی موسڵمانان لە کۆمەڵگە ڕۆژئاواییدا. هەروەها پێویستی ڕێکخستنی ئەولەویەتەکان لە نێوان زانستە دونیاییەکان و زانستە ئایینییەکاندا، لەگەڵ چەندین چەمک و باسى تر لە فیقهەکەدا.

جێى ئاماژەیە ژمارەیەکى بەرچاو لە خەڵکى کۆیە بەشداریی سیمینارەکەیان کرد و سوودێکى زۆر باشیان بینیى و سوپاسیان هەبوو بۆ بەڕێز: د. حەمزە و لقى کۆیەى ژیار و هیواى بەردەوامییان بۆ خواستن.

بەشى ڕاگەیاندنى
لقی کۆیەی ژیار.