ده‌سته‌ی شه‌قڵاوه‌ی ئینستتیوتی ژیار لە ئاھەنگێکی ناوازە به‌فه‌رمی کرایەوە.

لە ئاھەنگێکی ناوازە دەستەی شەقلاوەی ئینستتیوتی ژیار کرایەوە.


ئێوارەی ئەمڕۆی ٣٠/٣/٢٠٢٢  لە ئاھەنگێکی ناوازە بە ئامادەبوونی قایمقامی قەزای شەقلاوە و سەرۆکی ئینستتیوتی ژیار و بەرپرسی لقی ھەولێر و شاندی یاوەری و سەرۆکی یەکێتی زانایانی شەقلاوە و بەرپرسی ئەوقافی شەقڵاوە و چەند لایەنێکی حکومی، دەستەی شەقڵاوە بە فەرمی ڕاگەیەندرا.


ئاھەنگەکە لەلایەن بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندنی دەستەی شەقڵاوەی ئینستتیوتی ژیار (م. ڕێبوار صالح حمد امين) بەڕێوەدەبرا، سەرەتای ئاھەنگەکە بە خوێندنی قوڕئانی پیرۆز دەستی پێکرد لەلایەن (  ) ، دواتر وتەی بەخێرھاتن لرلایەن بەرپرسی دەستەی شەقڵاوە ( د.هيوا عثمان ) پێشکەشکرا، دواتر وتەیەک لەلایەن قایمقامی قەزای شەقڵاوە( د. إبراهيم شيخ الله ) پێشکەکرا کە بەڕێزیان باسیان لە گرنگی ھەبونی ڕێکخراوە ناحکومییەکان کردەوە لە یارمەتیدانی حکومەت بۆ بەرەوپێشبردنی کۆمەڵگە لە توی فیکری و پەروەردەوە، وە پالپشتی تەواوی خۆیان بۆ دەستەی شەقلاوەی ئینستتیوتی ژیار دەربڕی.

ـدواتر وتەیەک لەلایەن سەرۆکی یەکێتی زانایانی شوقلاوە (  مامۆستا مەلا تەحسین ) پێشکەشکرا و باسیان لە ڕۆڵی ئەو ڕێکخراوە ناحکومییانە کرد لەبەرەوپێشبردن و خزمەتکردنی قەزای شەقلاوە و دەڤەری خۆشناوەتی و پالپشتی خۆیان بۆ ئینستتیوتی ژیار دەربڕی.

دوای ئەوە سەرۆکی ئینستتیوتی ژیار (پ.د. خالد محمد صالح) وتەیەکی پێشکەشکرد و باسی ئامانجەکان و شێوازی کارکردنی ئینستتیوتی ژیاری بۆ ئامادەبوان ڕونکردەوە.

دواتر ڕێزلێنان بەخشرا بە ھەر یەک لە بەڕیزان ( إبراهيم شيخ الله ) قایمقامی قەزای شەقڵاوە، ( مامۆستا مەلا تەحسین ) سەرۆکی یەکێتی زانایابی شەقلاوە، (پ.د. خالد محمد صالح) سەرۆکی ئینستتیوتی ژیار. 

لە کۆتاییشدا بەدەم شەکراوخواردنەوە کۆتایی بە ئاھەنگەکە ھێنراو ماڵئاوایی لە ئامادەبوان کرا.