لە لقی سۆرانی ژیار ڕۆژی یەکەمی خولی (ڕۆشنبیریی ئافرەتان) بەڕێوەچوو.
ڕۆژی چوارشەممە 2023/10/4 بەشی ئافرەتانی لقی سۆرانی ژیار هەستا بە کردنەوەی خولێک بە ناونیشانی: (ڕۆشنبیریی ئافرەتان).
شایەنی باسە وانەکانی خولەکە بەم شێوەیەی خوارەوە ووترانەوە:
(ڕۆڵی ئافرەت لە چاکسازی کۆمەڵگەدا) لەلایەن (م.شیلان یونس)ەوە پێشکەشکرا. پاشان وانەی (ڕۆڵی ئافرەت لە بەڕێوەبردن و ئابووری خێزاندا) لەلایەن (د. جوان سعید)ەوە پێشکەشکرا، کۆتا وانەی ڕۆژی یەکەم لەلایەن (د. ئیسراء عبداللە) بە بابەتی (ڕۆشنبیریی تەندروستیی ئافرەت) کۆتاییهات.
شایانی باسە نزیکەی (80) ئافرەت بەشدارییان لەم خولەدا کرد و زۆر جێگەی خۆشحاڵی بەشداربووان بوو بڕیارە بەردەوام بێت.
بەشی ڕاگەیاندنی
لقی سۆرانی ژیار.