لقی هەڵەبجەی ژیار بە بەشداری دەستەی خورماڵی ژیار چادرگەی
.
ڕۆژانی یەکشەممەو دووشەممە بەرواری 14/8/2023-13 لقی هەڵەبجەی ژیار و ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە چادرگەیەکی هاوبەشیان ئەنجامدا لە ژێر ناونیشانی (بونیادنانی ئاشتی _ ژنانی سەرکردە) کە زیاد لە 25 مامۆستای بەشەکانی لقی هەڵەبجە و دەستەکانی خورماڵ و سیروان بەشداربوون، هەروەها چەند وانەیەک پێشکەشکران لەلایەن مامۆستایانی بەڕێز: د.ناصح کریم، بابەتی (چارەسەری تێڕوانینە هەڵەکان لە نێوان گەنجاندا بە تێگەشتن و گۆڕینی لە ململانێکاندا)، د.هاشم عومەر، بابەتی (لێبوردەیی و ڕێزگرتن لە نێوان ئاینەکان بۆ پێشخستنی پێکەوە ژیان بە گفتوگۆ بۆ بنیادنانی ئاشتی)، م.سەرکەوت کریم، بابەتی (دەستپێشخەری ئایینی لە نێوان کۆمەڵگەدا بە لێبوردەیی و سڕینەوەی هەڵەکانی یەکتر)، م.ئامینە صدیق، بابەتی ( تێڕوانینی سەرکردەییانە لەلایەن ئافرەتی سەرکردە بۆ چەمکی ژیان )، م.وەهبه ناصر، (کۆمەڵێ چالاکی هزری و وەرزشی).
لە کۆتاییدا بڕوانامە و سوپاس و پێزانین بەخشرایە مامۆستایان و بەشداربووان.
ڕاگەیاندنی لقی هەڵەبجەی ژیار .