شاندێکی خوشکانی یەکگرتووی ئیسلامی سەردانی لقی پشدەری ژیار دەکات
رۆژی چوارشەممە 4-10-2023 کەهاوکاتە لەگەڵ 20-3- 1445 کۆچی کاتژمێر 2:30 دوانیوەڕۆ شاندێکی خوشکانی یەکگرتوو سەردانی لقی پشدەری ژیاریان کرد، بەمەبەستی هەماهەنگی و ئاشنابوون بە کارو چالاکیەکانی یەکتری، لەلایەن بەرپرسی ئافرەتانی لقی پشدەر ( م .خەندە)و بەرپرسی بەشی کارگێڕی(م.کۆژین )و بەرپرسی هۆشیاری خێزانی (م. شەهێن )و بەرپرسی بەشی زانستی(م.ڕەوشت)زۆر بەڕێزەوە پێشوازی گەرمیان لێکرا، وەفدەکەی خوشکانی یەکگرتووش پێکهاتبوو لەهەریەک لەبەڕێزان بەرپرسی لقی یەکگرتووی خوشکان(م. مەنیجە)و ئەندامانی یاوەری (م.حەلیمەو م .فەوزیەو م.خەدیجە )،
شایەنی باسە بڕیاریاندا زیاتر هەماهەنگیان هەبێ بۆکارو چالاکیەکان و کۆی پرسەکانی تایبەت بە ئافرەتان.