لقی چەمچەماڵی ژیار/ بەشی ئافرەتان ئاهەنگێکی ساز کرد
لقی چەمچەماڵی ژیار/ بەشی ئافرەتان ئاهەنگێکی ساز کرد.
ڕۆژی سێشەمە ڕێکەوتی ٢٦-٩-٢٠٢٣ لقی چەمچەماڵی ژیار بۆ پەروەردەو گەشەپێدانی مرۆیی ئاھەنگی ( کۆتایی ھاتنی خولی ھاوینەی نەوجەوانان ، و تاقیکردنەوەی سورەتی یاسین ، و تاقیکردنەوەی لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز ، خەتمی قورئانی پیرۆزی )سازکرد.
سەرەتای ئاھەنگەکەش بە چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز دەستیپێکرد و پاشان وتەی بەخێرھاتن لەلایەن بەرپرسی بەشی ئـــافرەتان(م.پەروەر حەمید) پێشکەشکرا.
ھەر لەدرێژەی ئاھەنگەکەدا بابەتێکی ئیمانی و بەپێز لەلایەن بەڕێز (ئەندازیار عوسمان) سەبارەت بە « دڵخۆشبون بە خودا » بەگوێیی ئامادەبواندا درا و لە کۆتایدا سوپاس و پێزانین پێشکەشی مامۆستایان کرا ، دواتر خەڵات بەسەر قوتابییە سەرکەوتووەکان دابەشکرا.