لقی چەمچەماڵی ژیار سیمینارێکی بۆدکتۆر محمد سینەمۆکی سازکرد.
لقی چەمچەماڵی ژیار سیمینارێکی بۆدکتۆر محمد سینەمۆکی سازکرد.
ڕۆژی شەممە بەرواری 9/23 /2023 لقی چەمچەماڵ ژیار بەشی (هۆشیاری خێزانی ) سیمینارێکی لەژێر ناونیشانی (لەپێناو پەروەردەیەکی هاوچەرخی مناڵ و خێزان ، یاساکانی درەختەکۆنەکە بەکاربێنە) بۆ بەڕێز :دکتۆر محمد سینەمۆکی.
سازکرد، بەبەشداری زیاتر لە50کەس لەخوشکان و برایان ،
لەچوارچێوەی سیمینارەکەدا دکتۆر محمد سینەمۆکی باسی لە چۆنیەتی پەروەردەکردنی نەوەیەکی تەندروست کردو جەختی لەسەرئەو بەپرسیاریتەکردەوەکە لە ئە ستۆی دایک و باوکاندایە، هەر لە درێژەی سیمینارەکەی لقی ژیاردا ئامادەبووان سەرنج و پرسیارەکانیان ئاڕاستەی دکتۆر محمد کرد ، پاش جواب دانەوە و گفتوگۆ کردنی سەرنجەکان کۆتایی بە سیمینارەکەهات